
دەربارەی ئێمە
ئێمە کێین
وێڵۆ نێت یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە. خزمەتگوزارییەکانمان بە نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو پێشکەش دەکەین، لەگەڵ بەکارهێنانی سێرڤەری متمانەپێکراوی جیهانی لە ڕووی تەکنەلۆژیای نوێ و بەرزترین ئاستەکانی پاراستن بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی بەکارهێنەرانمان لە کۆمپانیا و دامەزراوە و تاکەکان. ئەمەش بە هۆی تیمە شارەزاکەمان و خزمەتگوزاری ٢٤ کاتژمێری بۆ دڵنیابوون لە ڕەزامەندی بەکارهێنەرانمان.
ئەرکمان
لە وێڵۆ نێت، هەوڵ دەدەین ئاسۆی بەکارهێنەرانمان لە کۆمپانیا و تاکەکان و دامەزراوەکان فراوان بکەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی سێرڤەر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە پێداویستی رۆژانەیان دابین دەکات. ئێمە تەنها دابینکەری خزمەتگوزاری نین، بەڵکو هاوبەشێکی ستراتیژین لە پەرەسەندنی تەکنەلۆژی، پابەندین بە داهێنان و پاراستن لە ڕێگەی ئەزموونێکی بێ هاوتاوە.
دیدگامان
ئامانجمانە وێڵۆ نێت ببێتە هەڵبژاردەی یەکەم لە هەرێمی کوردستان لە بواری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان، و سەرکردایەتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی بکات لە ڕێگەی نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی کە پەیوەندی خێرا و پارێزراو دەستەبەردەکات بۆ پێداویستی نەوەکانی داهاتوو. ئامانجمان ئەوەیە ببینە هێمای داهێنان و پێشەنگایەتی لە جیهانی دیجیتاڵی نوێدا.